جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به بۆنه‌ی ڕۆژی جلوبه‌رگی كوردییه‌وه جەختی کردەوە کە شانازی به نه‌ته‌وه‌ی كورد و جلوبه‌رگه‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە ڕۆژی جلوبه‌رگی كوردی له 10ی ئاداردا به‌شداری لە خۆشییەکانی كه‌سوكار ده‌كات له پارێزگای كه‌ركووک و ژیانه‌وه‌ی كه‌لتووری كوردی.
شاخەوان عەبدوڵا لە میانی سەردانەکەیدا گوتی: له‌م ڕۆژه‌دا له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردی مێژووی كەلتووری میلله‌ته‌كه‌مان ده‌گێڕێته‌وه، گرنگیدانیش به‌م ڕۆژه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه نماینده‌ی كه‌لتووری میللی ڕه‌سه‌نه و بۆته كه‌له‌پوور له ویژدانی گه‌لی كوردستان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە شانازی به نه‌ته‌وه‌ی كورد وجلوبه‌رگه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، ئینتیمای نیشتمانیمان بۆ وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان هه‌یه، جلوبه‌رگی كوردیش له‌كه‌لتوور وناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییماندا ڕەگی داكوتاوه، بۆماوه‌ییه‌كی مێژووییه، په‌یوه‌سته به یاده‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی زیندووی گه‌لی كوردستانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.