ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی پێشانگه‌ی كشتوكاڵ و ژینگه‌ی دۆحه له وڵاتی قه‌ته‌ڕ كرایه‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریش نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان به ئاڵای كوردستانه‌وه به‌شداریی پێشانگهكهی كرد.
پێشانگەی کشتوکاڵ و ژینگەی دۆحه له وڵاتی قەتەر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بە بەشداری زیاتر لە 650 کۆمپانیای نێودەوڵەتی و هەرێمی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، له پێشانگه‌كه بۆ یەکەمجارە نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە شوێنی تایبەتیان بۆ دانراوە.
له پێشانگه‌كه 8 کۆمپانیای گەورەی کشتوکاڵی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەشدرییان کردووە.
ئامانجی پێشانگەکە نمایش‌کردنی کەلوپەلەکانی کشتوکاڵی و ژینگەدۆستی و تەکنەلۆژییایە، هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕا و پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان کۆمپانیا و نوێنەری وڵاتانە.
لە پێشانگه‌ی ئەمجارەی قەتەر، نوێنەرانی دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی کشتوکاڵ و هەروەها دەیان کۆمپانیای کوردستان لەسەرووی هه‌موویانەوە عەلوەی هاوچەرخی هەولێر بە فراوانی بەشدارییان کردووە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتان.
بڕیاره پێشانگەی کشتوکاڵ و ژینگەی دۆحه له وڵاتی قەتەر لەمڕۆوه 10ی ئادار تاوەکو 15 ئادار بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.