سەرۆک بارزانی و سەماحەتی موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.