شه‌وی ڕابردوو په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌هۆی سۆپاوه سووتا و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی.
شه‌وی ڕابردوو به‌هار مه‌حموود په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق له‌نێو ماڵه‌كه‌ی له پڕۆژه‌ی شاری سپی له پارێزگای سلێمانی به‌هۆی سوپاوه سووتا.
محه‌مه‌د مه‌حموود برای په‌رله‌مانتاره‌كه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گوتی: دوێنێ به‌هار له‌گه‌ڵ قاسمی هاوژینی ڕۆژی هاوسه‌رگیرییان بووه و چوونه‌ته ده‌ره‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ش به‌هار هه‌وڵیداوه سۆپا هه‌ڵ بكات، به‌ڵام جله‌كانی كه‌وتوونه‌ته به‌ر سۆپاكه و گڕی گرتووه.
براكه‌ی به‌هار ڕاشیگه‌یاند: دكتۆره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌رجنسی سلێمانی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی به‌هار 20% و هه‌ندێك ڕووخسار و ده‌ست و سینگی سووتاوه و ئێستا ته‌ندروستی ناوبراو جێگیر و باشه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.