Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 12:28

سه‌رۆكایه‌تی توركیا: ڕه‌نگه‌ به‌م نزیكانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پووتین و زیلینسكی به‌ڕێوه‌ بچێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئاشكرای كرد كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌م نزیكانه‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا و ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له‌سه‌ر پرسی شه‌ڕ و ئالۆزییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئیبراهیم كالن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ڕه‌نگه‌ چاوپێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو ئاماژه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوور یان نزیك هه‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئێمه‌ش وه‌ك توركیا به‌رده‌وام ده‌بین له‌نێوه‌ندگیری نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

ڕاشیگه‌یاند: دڵنیان شه‌ڕی ئۆكراینا به‌م نزیكانه‌ كۆتایی دێت و له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ وشه‌ی كۆتایی لای پووتین سه‌رۆكی ڕووسیایه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی كالن گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و دمیتری كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا گه‌یشتوونه‌ته‌ توركیا بۆ به‌شداریكردن له‌ چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌نتاڵیا.

جێی باسه‌ توركیا ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستی به‌ هه‌وڵه‌ دبلۆماسییه‌كان له‌نێوان پووتین و زیلینسكی كردووه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا كه‌ له‌ ڕۆژی 24ی مانگی ڕابردووه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.