سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی دیدارێکی لەگەڵ جێگرى سه‌رۆک وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا و دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاڵيادا ده‌كات، ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه بوو.
له ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر يه‌ک له ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان وتاريان پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كاندا تيشک خرايه سه‌ر ته‌حه‌دى و كێشه‌كانى جيهان، شه‌ڕ و پێكدانانى ڕووسيا و ئۆكراینا، دۆخى مرۆيى له ئۆكراینا، ڕۆڵى ديپلۆماسى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گفتوگۆكانى ڤييه‌نا.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى ديدارێكى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا.
له ديداره‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.