Erbil 38°C دووشەممە 09 ئازار 07:10

کەشناسی: پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت سبەى شەممە پلەکانى گەرما لە سەنتەرى شارەکان (3-4) پلەى سیلیزى دابەزێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ ژێر سفرى سیلیزى نزم ببێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "پێشبینى دەکرێ ئەمشەو هەینی ئاسمانى هەرێم هەور بێت لەگەڵ بارینى نمەباران و بارانى مامناوەند تا دوای نیوەشەو پاشان کاریگەرى بارانبارین لە سەنتەرى شارەکان نامێنێت تەنها  لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت."

ئەوەشی خستەڕوو "هاوکات بارستە هەوایەکى سارد شۆڕدەبێتەوە بۆ ناو خاکى هەرێمی کوردستان و پێشبینى دەکرێ سبەى پلەکانى گەرما لەسنتەرى شارەکان (3-4) پلەى سیلیزى دابەزێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ ژێر سفرى سیلیزى نزم ببێتەوە."

ئاماژەی بەوەشدا کە بەفربارین لەسەر لوتکەى شاخەکان تا سبەى ڕۆژی شەممە بەلاوازى بەردەوام دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانى باشوورى هەرێمی کوردستان تۆز و خۆڵ دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێرى ڕابردووی خستەڕوو:-

  هەولێر 0.3 ملم

  پیرمام  3.9 ملم

 سلێمانى 2.1 ملم

 چەمچەماڵ 0.3 ملم

 دهۆک 8.1 ملم

 زاخۆ 11.0 ملم

 ئاکرێ 1.4 ملم

 ئامێدى 4.4 ملم

 بامەرنێ 6.8 ملم

 بارزان 2.8 ملم

 بازیان 1.0 ملم

 دەربەندیخان 2.6 ملم

 دووکان 0.6 ملم

 هەڵەبجە 2.2 ملم

 هەڵشۆ 4.4 ملم

 کانى ماسى 5.6 ملم

 خەبات 1.8 ملم

 مەیدان 0.6 ملم

 سۆران 7.6 ملم

شەمامک 0.1 ملم

 کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.