Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 12:54

حکوومەتی هه‌رێم ئاسانکاریی بۆ ھێنانی خۆراک دەکات

کوردستان TV
100%


 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاوردەکردنی خۆراک و کەلوپەلی زیاتر بۆ بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاری بۆ بازرگانان دەکات و بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی ھەولێریش دەڵێت، جگە لە ھەبوونی خۆراکی پێویست ئاسانکاری بۆ ھاوردەکردنی خۆراک دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێکیدا فەرمانی بە فەرمانگەکانی وەزارەتەکەی کردووە لە کاتی پشکنینی ئەو خۆراکانەی ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێن، ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکەن، ئەوەیش بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی بازرگانان دوای پشکنینی ھەر خۆراکێک لە تاقیگەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.

لەم بارەیەوە، موزەفەر سابیر، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووه‌: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ھاوردەکردنی خۆراک و کەلوپەلی زیاتر بۆ بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئاسانکارییەک بکات.

موزەفەر سابیر  ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ژمارەیەک کارگەی بەرھەمھێنانی ئارد و زەیت لە ھەرێمی کوردستان ھەن و بەرھەمەکەیان لە بازاڕدا بەردەستە، ئەوەیشی لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت لە ڕێگەی بریکار و بارزگانانەوە ئاسانکارییان بۆ دەکرێت، بەمەش لە ھەرێمی کوردستان پرسی خۆراک مەترسیی لەسەر نابێت و ئێستاش لە کۆگاکانی ھەرێمی کوردستان خۆراکی پێویست ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.