Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 12:54

د. شاخەوان عەبدوڵڵا: وەک پارتی ھەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گۆڕینی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک

کوردستان TV
100%


جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەتی کردەوە بە ڕەزامەندیی پارتی، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک لە پۆستەکەیدا بەردەوام بێت و دەشڵێت: ھەموو هەوڵێک بۆ گۆڕینی پارێزگاری ئێستای کەرکووک دەدەین.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ھەر لە سەرەتاوە پارتی لەگەڵ دانانی پارێزگاری ئێستای کەرکووک نەبووە و تەنانەت تا ئێستاش ئیعترافی پێ نەکردووە، بەڵام خەڵکی دیکە ھەبووە ئیمزایان بۆ دانانی ڕاکان جبووری کردووە، ئەوانەیشی باسی ڕێککەوتن و ڕەزامەندیی پارتی دەکەن لەسەر مانەوەی پارێزگاری کەرکووک دوورە لە ڕاستییەوە و ئەسڵ و ئەساسی نییە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: دوای پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەست بە دانوستان دەکەین بۆ گۆڕینی پارێزگاری ئێستای کەرکووک و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک و وەک پارتی ھەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گۆڕینی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوش کرد: پارتی لەگەڵ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووکە و پێشتریش هەوڵی داوە بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک و دانانی پارێزگاری نوێ بۆ کەرکووک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.