پۆلیسی راپەڕین رایگهیاند، دوای روداوێكی هاتووچۆ و پشكنین و لێكۆڵینەوە، بڕێك ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و شۆفێرەكە و 3 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر كراون كە بە رەگەز عەرەبن.
له راگهیاندراوێكدا، بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی لەلایەن بنكەی پۆلیسی بتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوێكی هاتووچۆ كرایەوە، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە بڕێك ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات، هەریەك لە شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی دەستگیركران كە چوار كەسن و سەرجەمیان بە رەگەز عەرەبن و دانیشتوی بەغدان و لە پۆلیسی دوكان داواكراوبوون بوون بە یاسای ماددە هۆشبەرەكان.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی راپهرین ئاماژه بهوهشكراوه، هەروەها هەندێك كارتی نشینگە لەناو ئۆتۆمبێلەكە دۆزراوەتەوە كە گومانی ساختەیان لێ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بە بڕیاری دادوەر نێردران بۆ ئاسایشی سلێمانی بۆ دڵنیابوونەوە.
بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە 4 كەسی بهڕهگهز عهرهب بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.