Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا برۆكلین نێتس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی برۆكلین نێتس له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ سه‌دوبیستونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌د خاڵ له‌ تیپی فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرزی میوانداری برده‌وه‌.
 یاریزانانی برۆكلین نێتس ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به‌ جیاوازی بیست و نۆ خاڵ به‌ سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش برۆكلین نێتس دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و سیی و چواره‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی برده‌وه‌.
 یاریزان كیڤن دۆرانت بیست و پێنج خاڵی بۆ برۆكلین نێتس تۆماركرد، سیس كاری هاوكاره‌كه‌شی بیستوچوار خاڵی دیكه‌ی بۆ میوانه‌كان به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان جۆیل ئێمبید بیستوحه‌وت خاڵی بۆ فیلادێلفیا تۆماركردو تیپه‌كه‌شی بیستوپێنجه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.
 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.