سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە رووسیا دووچاری کێشەی زۆر بووە لە دابینکردنی سەربازی یەدەگدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە ئەمڕۆ 17مین رۆژی بەرگریی قارەمانانەیە دژبە داگیرکاری سەربازیی رووسیا.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە دەستپێکی جەنگەکەوە تا ئێستا، 31 گرووپی سەربە سوپای رووسیا کە لە خاکی ئۆکراینادا چالاکیان ئەنجامداوە لە چالاکی خراون و هاتووە ،دوژمن دووچاری کێشەی گەورە بووەتەوە لە دابینکردنی سەربازی یەدەکدا.
لەلایەکی دیکەوە، ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی، بەرگریی و هەواڵگریی لە پەرلەمانی ئۆکراینا، فیدۆ ڤێنیسلاڤسکی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆنی نیشتمانیی، ئاماژەی بەوە کرد کە هەڕەشەی بێلاڕووس بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا هەر هەیە.
گوتیشی: بەپێی ئەو زانیاریەی لە یەکە هەواڵگریەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمانەوە دێت، گرووپە تاکتیکیەکانی بێلاڕووس، بە بەردەوامی یەکەی دابەزینی ئاسمانیی لە سنوورەکانی ئۆکراینا جێگیر دەکەن و مانۆڕ ئەنجام دەدەن. واتا بەتەواوی هەڕەشەکە لەناونەچووە و هەر ماوە. هەڕەشەی ئەو داگیرکارییە ناچارمان دەکات یەکە بەهێزەکانی جەنگ لەسەر سنووری ئۆکراینا و بێلاڕووس جێگیر بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.