لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای بەغدا دوو تیرۆریست دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی سەیدییە رۆژئاوای پارێزگای بەغدا، ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.