لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆماركرد كە لە دوكانەكانیان دزییان لێكراوە ، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێن كە لە قەزای پێجوێنیش تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە ، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە شتومەكێكی دزراودا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بەتۆمەتباران بووە .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ ، ع ، م لەدایكبوی 1984 - ز،ر، ج لەدایكبووی 1997 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .
بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.