لە فڕۆکەخانەی هونتێر لە شاری ساڤانا سەربە ویلایەتی جۆرجیا، نزیکەی 130 سەرباز لە هەشتا و حەوتەمین بەتالیۆنی پشتیوانی، وێنەى گیران کە بەمەبەستی چوون بۆ ئەو ناوچەیەی جێگیردەکرێن بەڕێکەوتبوون.
موقەدەم لیندسی ئێلدێر، ئاماژەی بەوە کرد کە سێ هەزار و 800 سەربازی پیادە دەنێرنە ریزی ئەو سەربازانەی بەتالیۆنەکە لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا لە ناوچەی فۆرت وتیوارت جێگیرکران.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، فەرمانی کردووە لە بنکە جیاوازەکانی ئەمریکاوە نزیکەی 12 هەزار سەرباز رەوانەی ئەورووپا بکرێن.
باس لەوە کرا کە ئەرکی سەربازەکان مەشقە لەگەڵ یەکە سەربازییەکانی ناتۆ بۆ بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی رووسیا.
پنتاگۆن هەروەها باسی لەوە کرد کە هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆکراینا بەشداری لە جەنگدا ناکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.