یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناسراو به یوفا ده‌ستی به لێپێچینه‌وه كردووه له كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسان و یاریزانانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیال مهدریدو تیپه پاریسیه‌كه له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ كه به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی شاهانه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك و ماڵئاواییكردنی پی ئێس جی له ڕكابه‌ریه‌كانی خوله‌كه كۆتایی هات.
له‌مباره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس ئاشكرایانكرد كه یوفا لێپێچینه‌وه له ڕه‌فتاری ناسر خلێفی قه‌ته‌ری سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و لیۆناردۆی به‌ڕازیلی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی و به‌شێكی ئه‌ندامان و یاریزانانی تیپه‌كه له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی دانی میكیلی هۆڵه‌ندی و ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیال و پاریس سانجێرمان ده‌كات.
هه‌ر به پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یوفا سزای مادی و ڕاگرتن به‌سه‌ر به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بسه‌پێنێت
.
یوفا لێپێچینه‌وه له ڕه‌فتارێكی ناسر خلێفی قه‌ته‌ری سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.