شاری سنه‌ی كوردستانی ئێران وه‌كو پایته‌ختی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له ئێران دیاریكرا
له‌و روه‌وه یاعقوب گهوێڵییان، لێپرسراوی گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری و پیشه‌ی ده‌ستی پارێزگای كوردستان ، رایگه‌یاند:" یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاری سنه وه‌ك پایته‌ختی نه‌ورۆزی ئێران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گه‌لی كورد خاوه‌ن كلتور‌و فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌نده.
باسی له‌وه‌شكرد:" به‌و بۆنه‌یه‌ش له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا كه‌رنه‌ڤاڵێكی كلتوری فراوان به‌به‌شداری و ئاماده‌بونی میوانانی پێكهاته‌و گه‌لانی جیاوازی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موان به‌یه‌كه‌وه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
لای خۆشیه‌وه ئیسماعیل زارعی، پارێزگاری سنه‌ی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌مساڵ دو به‌رنامه‌ی تایبه‌تی نه‌ورۆز له شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت له شاره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن كه هه‌مو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌شداریی تێداده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نوێنه‌رانی ڕێكخراوی یونسكۆ بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ میوانداریی كراون .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.