وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەتی دەکاتەوە لەلایەن وەزارەتەکەیان و سەرۆکایەتییەکانی شارەوانی هیچ پڕۆژەیەک ڕاگیرا بێت.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی ڕاگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەینەوە كە كاری هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی ڕانەگیراون."
هەر لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت "ئێمە بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاكانەوە بیستووە"
جەختیشی کردۆتەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوپەڕی ئاسانکاری و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بوودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.
ئەو وەزارەتە هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشدا کە ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی كاری پرۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەمبارەیەوە وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.