Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 11:46

موقتەدا سەدر: ھەولێر خۆناچەمێنێت تەنھا بۆ سەربەخۆیی نەبێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا سەبارەت بە ھێرشەکەی ئەمشەوی سەر ھەولێر ڕایگەیاند، ھەولێر خۆناچەمێنێت بۆ میانڕەویی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت.
موقتەدا سەدر کەمێک پێش ئێستا لە تویتێکدا سەبارەت بە ھێرشەکەی ھەولێر ڕایگەیاند: ھەولێر لەژێر ئاگری دۆڕاو و بێچارەکاندایە، لەژێر برسیکردندایە، وەک ئەوەی کوردەکان عێراقی نەبن.
ڕاشیگەیاند: ئەوان سی و تەواوکەری عێراقن بەشێكی دانەبڕاون لە وڵاتەکە.
جەختیشی کردەوە کە هەولێر خۆناچەمێنێت بۆ میانڕەویی و سەربەخۆیی و سەروەیی نەبێت.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا سەدر نووسیویەتی "ھەولێر و کورد سڵاو و خۆشەویستیم بۆ تۆ، ئارامبگرە تا پێکھێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی."

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.