Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 11:40

کازمی لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر : بەرەنگاری تێکدانی ئاسایشی هاووڵاتییان و شارەكانمان دەبینەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر جەختی کردەوە کە بەرەنگاری هەر چەشنە تێكدانێكی ئاسایشی هاووڵاتییان و شارەكانمان دەبینەوە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر لە تویتێکدا ڕایگەیاند:ئەو دەستدرێژییەی شاری هەولێری ئازیزی کردە ئامانج و خەڵکەکەی تۆقاند دەستدرێژییە بۆسەر ئاسایشی گەلەكەمان.
ڕاشیگەیاند:لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی برا بەدواداچوونم كرد، هێزەكانمان لێكۆڵینەوە لە هێرشەكان دەكەن.
جەختیشی کردەوە کە بەرەنگاری هەر چەشنە تێكدانێكی ئاسایشی هاووڵاتییان و شارەكانمان دەبینەوە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.