Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 09:13

دژە تیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر خستەڕوو

کوردستان TV
100%


دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا زانیاری لەبارەی ھێرشەکەی سەر شاری ھەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھێرشەکە لە دەرەوەی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق ئاراستەکراون.
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە "لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەخت."
دژە تیرۆری کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە بە گوێرەی زانیارییەکانیان کاتژمێر 1ی ئەمشەو لە رێگەی 12 مووشەکی بالیستیکی گەرەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا کە ھەر بە گوێرەی زانیارییەکان مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.