Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 07:35

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هێرشەکەی سەر هەولێر هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەریی عێراق

کوردستان TV
100%

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی سەر هەولێر هەڕەشەیە بۆ سەر سەروەریی عێراق. 
مووشەکەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کران و زیانی ماددی بە دەوروبەری کونسوڵخانەکە گەیاندووە. بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە: هێرشەکە کونسوڵخانەی ئەمریکا و هیچ بنکەیەکی راوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانانی نەپێکاوە.
 هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هێرشەکەی بە هەڕەشە بۆ سەر سەروەریی عێراق و ژێرخانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەژمار کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.