ئۆتیزم نه‌خۆشییه‌كه ،له‌نێو زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان ،به‌تایبه‌تی له نێو منداڵان بوونی هه‌یه ،له هه‌مان كاتدا چه‌ندین جۆری هه‌یه له‌و ڕوانگه‌وه( ئاواره ئیسماعیل) پسپۆری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بۆ توێژه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌باره‌ی ئۆتیزم ده‌ڵێت"ئۆتیزم نه‌خۆشییه‌كه كه منداڵ له سێ رووه‌وه نائاسایی ده‌بێت، لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه، لایه‌نی په‌یوه‌ندیكردن به چوارده‌ور و گه‌یاندنی هه‌سته‌كانی خود و تێگه‌یشتن له هه‌ستی كه‌سانی دیكه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌یر و دووباره ،راده‌ی تووندیی نه‌خۆشییه‌كه له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكی دیكه جیاوازه، له منداڵێكدا كه ته‌نیا هه‌ست ده‌كرێ له‌وانی دیكه جیاوازه و پێویستی به هه‌ندێك چاودێرییه، بۆ یه‌كێك كه ته‌واو تواناكانی سنووردارن و بێ پشتیوانی ئه‌وانی دی تووشی سه‌ختی ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" له ته‌مه‌نی 2-3 ساڵییه‌وه هه‌ست به نیشانه‌كانی ئۆتیزم ده‌كرێن و ئه‌گه‌ر منداڵ زوو ببرێته لای په‌روه‌رده‌كاری تایبه‌ت، ده‌توانرێ هاوكاریی بكرێت و به‌شێوازی تایبه‌ت فێربكرێ و هه‌ندێك توانای بۆ بگێڕدرێته‌وه ، هیچ پشكنینێكی تاقیگه‌یی نییه ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵكو سه‌رنجدان له هه‌ڵسوكه‌وت و سروشتی كه‌سه‌كه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی منداڵێك ئۆتیزمی هه‌یه، كوڕان پێنج هێنده‌ی كچان زۆرتر تووشی ئۆتیزم ده‌بن، ده‌رمانێكیش نییه بدرێته منداڵ به مه‌به‌ستی چاكبوونه‌وه‌ی، به‌ڵكو پێویستی به خولی راهێنان و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت هه‌یه تا فێری هه‌ڵسوكه‌وتی تا راده‌یه‌ك ئاسایی ببێت و به‌شێوازی جیاكه‌ره‌وه‌ی خۆی زانیاری پێبدرێ ،به‌پێی خهملاندنهكانی نێوه‌ندی كۆنتڕۆڵكردن و پشگیری له نه‌خۆشییه‌كان (CDC)، له ئه‌مریكا رێژه‌ی تووشبوون به ئۆتیزم 1 منداڵه له هه‌ر 68 منداڵه. به‌راورد به‌و ژماره‌یه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان له كوردستان زۆر كه‌مترن ،به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان، تا ساڵی پار له هه‌رێمی كوردستان 1836 حاڵه‌تی ئۆتیزم ده‌ستنیشان كراون، هه‌ولێر 1000 حاڵه‌ت، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان 400 حاڵه‌ت و دهۆك 436 حاڵه‌ت".
له درێژه‌ی باسه‌كه‌ی دا ئاواره ئیسماعیل ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی شایانی باس كردنه شایه‌نی باس كردنه كه‌می حاڵه‌تی تۆماركراوی ئۆتیزم له كوردستان، مانای كه‌می ژماره‌ی تووشبووان نییه، به‌ڵكو به‌هۆی كه‌می ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك و نه‌بوونی ژماره‌ی پێویستی پسپۆڕ و مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ته، له قوتابخانه حووكمی و ناحووكمییهكاندا، سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌م حاڵه‌ته، زۆر كه‌مه و بگره له زۆر شار‌و شارۆچكه هه‌ر نییه ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه واده‌كه‌ن چه‌ندین تووشبوو وونببن و له چاو‌دێر و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بێبه‌ش بن، بوونی بۆشای یان نه‌بوونی پسپۆڕی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كێشه و بارگرانی بۆ قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دێته پێش، داواكارم له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زیاتر گرنگی به‌و توێژه بدات، چونكه ئه‌وان به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه پێكدێنن و سوود له به‌هره شاراوه‌كانیان ببینن، هیوادارم ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر گرنگی به‌و بابه‌ته هه‌ستیاره بده‌ن".
له كۆتاییدا د. ئاواره ده‌ڵێت " به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێمه و زانیاری ئه‌وتۆیان نییه له‌سه‌ر ئۆتیزم، پشگوێ خستنی ئه‌و حاڵه‌ته یا ئه‌و شڵه‌ژانه ده‌مارییه له داهاتوو كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر منداڵ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا حاڵه‌ته‌كه ده‌ستنیشان بكرێ له‌ته‌مه‌نی 18 مانگییه‌وه ده‌بێت دایك و باوك به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و خه‌م خۆرییه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به لایه‌نی راهێنانی زانستی له ژێر سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ته‌وه بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له ماوه‌یی دیاریكراو بۆ منداڵی ئۆتیزم تا ته‌مه‌نی پێنج ساڵی چاره‌سه‌ری ئاسان ده‌بێت و منداڵه‌كه ئاسایی ده‌بێت، ئۆتیزم چه‌ند زووتر ده‌ستنیشان بكرێ و راهێنانی پێ بكرێ ئه‌وه هه‌لی چاره‌سه‌ری ئاسانتر و باشتر ده‌بێت له حاڵه‌تی پشتگوێ خستن و رسكی ژیانیان بۆ هه‌تایه ئاوا ده‌بێ .
ئا- كامران
نه‌خۆشی ئۆتیزم چییه ؟

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.