سهرۆك بارزانی لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین و، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
سهرۆك بارزانی راشیدهگهێنێت: بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.
سهرۆك بارزانی، ئاماژه بهوهشدهكات، جەختیش دەکەینەوە هەروەک چۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.
سهرۆك مهسعود بارزانی دهشڵێت: داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.