دەیڤید ھەنت كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات.
لهپهیامێكدا، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بە توندرین شێوە سەرکۆنە دەکەم.
ده‌شڵێت: شانشینی یەکگرتوو هەمیشە لە بەرامبەر پەلامارە دووژمنکاریەکاندا لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان دەوەستێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئەم کردەوە توندویژیە بێ مانایانە ھیچ پاساوێکی نیە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13 ى 3 ى 2022، 12 مووشەکی دوور مەودای بالیستی لە دەرەوەی عیراق، ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریكا له‌هه‌ولێر كران، به‌شێك له‌ناوچه سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 بەر هێرشەکە کەوتن، به‌هۆیه‌وه ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كانه و خانووه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وتن و هیچ زیانێكی گیانی له‌و ڕووداوه‌نه‌دا نه‌بوون و ته‌نیا هاووڵاتییه‌ك به‌سووكی برینداربووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.