حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک کونسولخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستیەوە .
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جورە تاوانانە. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و جامعەی عەرەبی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەین بە پەلە لێکوڵینەوە لەم هێڕش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ڕاستییەکان بو ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13 ى 3 ى 2022، 12 مووشەکی دوور مەودای بالیستی لە دەرەوەی عیراق، ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریكا له‌هه‌ولێر كران، به‌شێك له‌ناوچه سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 بەر هێرشەکە کەوتن، به‌هۆیه‌وه ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كانه و خانووه‌كانی ناوچه‌كه كه‌وتن و هیچ زیانێكی گیانی له‌و ڕووداوه‌نه‌دا نه‌بوون و ته‌نیا هاووڵاتییه‌ك به‌سووكی برینداربووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.