وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی دووشه‌ممه 14 ى 3 ى 2022، مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 ، 80 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت، له‌ڕۆژانی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
سێشەممە 15-3-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری.
چوارشەممە 16-3-2022 وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە.
پێنجشەممە 17-3-2022 وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دابه‌شده‌كرێت،
وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی 10 ى ئادار ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی وه‌ریگرت ، به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.