وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی ھێرشەکەی سەر ھەولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و په‌لامارو ده‌ستدرێژیانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه. په‌لامار و هێرشی له‌و شێوه‌یه، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان لاواز ناكات و به ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگانه‌وه رووبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بینه‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌یه، خه‌باتیشی بۆ به‌رگریكردنه له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه. له‌مڕوانگه‌یه‌شه‌وه: داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، كاری جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامارو هه‌ڕه‌شانه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،نیگه‌رانین به رووداو و په‌لاماری له‌و شێوه‌یه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانمان بكرێت، به‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانین، هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و سوپای عێراق ئه‌ركی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێستایان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و راوه‌دوونان و تێكشكاندنیانه.
راشیده‌گه‌یه‌نن: سه‌لامه‌تی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، به‌ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین، له‌و ئه‌ركه‌ش درێخی ناكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.