سوپاى پاسدارانى ئێران، بەرپرسیارێتى هێرشە موشەکییەکەى شەوى رابردووى سەر هەولێر لە ئەستۆ دەگرێت .
سوپاى پاسدارانى ئێران رایگەیاند: هێرشە موشەکییەکانمان له پارێزگای ههولێر، بۆ سەر بنکە هەواڵگرییەکانى ئیسرائیل بووە.
ههر سهبارهت بهم بڵاوكراوهی سوپای پاسداران و میدیاكانی ئێران كهبڵاویان كردووه، حكوومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و ئاماژهی بهوهكرد ، سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرە بەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک کونسولخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستیەوە .
حكوومهتی ههرێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جورە تاوانانە. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و جامعەی عەرەبی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەین بە پەلە لێکوڵینەوە لەم هێڕش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ڕاستییەکان بو ڕای گشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.