ئهنجوومهنی وهزاری بۆ ئاسایشی نهتهوهیی عێراق سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر ڕایگەیاند کە چاوەڕێی هەڵوێستی سەرکردایەتی سیاسیی ئێران دەکەن بۆ ڕەتکردنەوەی دەستدرێژییەکان.
ئهنجوومهنی وهزاری بۆ ئاسایشی نهتهوهیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دا سەبارەت بەهێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە ئەو هێرشە مووشەکییە لە خاکی ئێرانەوە شاری هەولێری کردووەتە ئامانج. ئاماژە بەوەش درا کە ئەم هێرشە پێشێلکارییە بۆ سەر بنەمای دراوسێیەتی لەنێوان عێراق و ئێران پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلانی ئهو دوو وڵاته .
ئەنجوومەنەکە هەروەها ڕایگەیاند: عێراق پێشتر پێشێلکردنی سەروەری خاکەکەی و بەکارهێنانی ناوچەکەی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی لەگەڵ وڵاتان و لایەنەکان ڕەت کردۆتەوە.
ڕاشیگەیاند: عێراق لە ڕێگەی لایەنە دیپلۆماسییەکانەوە داوای ڕوونکردنەوەی ڕوون و ئاشکرای لە ئێران کردووە، هەروەها چاوەڕێی هەڵوێستی سەرکردایەتی ئێران دەکەین بۆ ڕەتکردنەوەی دەستدرێژییەکان بۆ سەر خاکی عێراق.
ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەش دا کە بەردەوام دەبن لە خوێندنەوە بۆ دواپێشهاتەکان و تاوتوێکردنی پاراستنی ئەمنییەت و سەروەری خاكی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.