وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت پشتگیری خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه و ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی شاری هه‌ولێری كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه موشهكییهكه ده‌كه‌ین كه شه‌وی ڕابردوو شاری هه‌ولێری له كوردستانی عێراق كرده ئامانج كه بووه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی ماددیی و برینداربوونی هاووڵاتییان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پاڵپشتی و پشتگیری كوێتی بۆ شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی دووپات كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه پشتیوانی ته‌واوی هه‌وڵه‌كان ده‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه.
شه‌وی ڕابردوو به چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه سه‌ر چه‌ند شوێنێكی مه‌ده‌نی شاری هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر زۆرێك له خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان كه‌وته‌وه و هه‌روه‌ها ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری لای هاووڵاتییان دروست كرد.
دوای هێرشه‌كه‌ش سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی هێرشكهی گرته‌ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.