عەلی جەوانمەردی - رۆژنامەڤان و شرۆڤەکاری سیاسی له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر له ژێر ناوی (
هەولێر لە بەرامبەر هۆلاکۆ تازەکان ناچەمێت )
ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی سه‌ر هه‌ولێر چه‌ند ئامانجی هه‌بوو ، سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه دژی به كرێگیراوانی موساد بووه ، به‌ڵام خه‌ڵك بینی كه ئامانجه‌كه‌ی چی بوو ، ته‌نها خه‌لكی سڤیل دووچاری دڵه‌راوكێ بوون ، باشترین هه‌ڵ ئه‌وه‌یه كورد داوا له ئه‌مریكا بكات دژه مووشه‌ك بۆ ته‌واوی سه‌ر هه‌ولێر دابین بكرێت .
روونیشیكرده‌وه كه سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌هێزه بۆیه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت ته‌واوی هه‌ولێر پارێزراو بێت .
عەلی جەوانمەردی گوتی : ئێران ، ده‌بوایه شتێك بكات دژ به ئیسرائیل چونكه زۆر فشاری له سه‌ر بوو ، بۆیه هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستانیان كرده ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی درۆی خۆیان به خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان رابگه‌یه‌نن كه شوێنێكی ئیسرائیلیان كردۆته ئامانج .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بابه‌تێكی دیكه هه‌یه ، هه‌رێمی كوردستان نه‌وت و غازی هه‌یه ، بۆیه پێگه‌ی هه‌رێم زۆر به‌رز بۆته‌وه .
ئێران و رژێمه‌كه‌ی زۆر له وڵاتانی تێكداوه ، لوبنان ، یه‌مه‌ن و عێراق و زۆر شوێنی دیكه ، ناكرێت پشت به دۆستایه‌تی ئێران ببه‌سترێت ، به‌ڵام نه‌ك دوژمنایه‌تی بكرێت .
ئێران ده‌زانێت ئیسرائیل له وڵاتانی باكوور و باشووری وڵاته‌كه‌ی هه‌یه كه‌چی بوێری نییه لێیان بدات .
عەلی جەوانمەردی رایگه‌یاند كه ئێران هه‌ولی شه‌ڕ ده‌دات بۆ رزگار بوونی له قه‌یرانه ناوه‌خۆییه‌كانی .
هه‌روه‌ها هۆكاری بوێری ئێران بۆ لێدانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكێكی لاواز له كۆشكی سپی هه‌یه ، كه ئه‌وه‌ی قۆزتۆته‌وه .
هه‌روه‌ها ئه‌و رێچكه‌یه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌تیه به‌ر رێگایه‌كی درووسته بۆیه ئێران دژایه‌تی ده‌كات
عەلی جەوانمەردی جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته خۆمان به‌رگری له مافی خۆمان بكه‌ین به‌وه‌ش پشتیوانی وڵاتان به ده‌ست دێنیین .
خه‌ڵكی ئێران له‌و په‌ڕی ههلاكهتدان ، برسیه‌تی ، نه‌بوونی ، ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی گه‌یشتۆته لوتكه ، ئێران له وه‌زعێكی زۆر خراپ دایه له هه‌موو روێك له رووی بژێوی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و ئازادییه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.