گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی زۆر بە تووندی سەرکۆنەی لێدانە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی سەر هه‌ولێر ده‌كات و جه‌ختی كرده‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن بۆ ئەوە بەرگری لە خۆی بکەن.
نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به لێدانە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هه‌ولێر و هەرێمی کوردستان بڵاو كرده‌وه.
پرایس له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا زۆر بە تووندی سەرکۆنەی لێدانە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی سەر هه‌ولێر کە لە ئێرانەوە هەڵدرابوون، دەکات. جه‌ختی كرده‌وه كه لێدانە مووشەکییەکان پێشێلکارییەکی زۆر خراپی سەر سەروەری عێراق بوون.
ڕاشیگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌دا هیچ یەکێک لە باڵەخانەکانی ئەمەریکا زیانییان پێنەگەیشتووە و هیچ کارمەندێکیش بریندار نەبووە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وان هیچ ئاماژەیەکمان نییە کە هێرشەکان بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ئەمەریکا بووبن.
نێد پرایس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێویستە دەستبەجێ ئێران هێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت و دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆی عێراق بووەستێنێت.
گوتەبێژه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانه، لەوانەش هاوبەشەکانیان لە هه‌رێمی كوردستان و لە ناوچەکە یارمەتییان دەدەن بۆ ئەوە بەرگری لە خۆیان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.