ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا هێرشی تیرۆریستی سەر شاری هەولێر ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، داوا لە پەرلەمان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی جیدی و یەکلاکەرەوە بگرنە بەر و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان بە توندی هێرشەکەی سەر هەولێر ڕیسوا و شەرمەزار دەکات و لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەم کردارە لە خزمەتی هیچ لایەنێکدا نییە و پێویستە رێز لە سەروەری و سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان بگیرێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و تەسفیە حسابی وڵاتان.
دەقی ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان:-
بەتوندی هێرشی مووشەکیی بەرەبەیانی 2022/3/13 بۆ سەر شاری هەولێر ریسوا و شەرمەزار دەکەین. ئەمە جاری چەندەمە شاری هەولێر و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج. ئەم کردارە لە خزمەتی هیچ لایەنێکدا نیە و پێویستە رێز لە سەروەری و سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان بگیرێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و تەسفیە حسابی وڵاتان.
لێرەدا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین رێکاری پێویست بگرێتە بەر ئەویش بەرێگەی تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەریی سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها داوا لە پەرلەمان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی جیدی و یەکلاکەرەوە بگرنە بەر و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێت.
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.