سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و سوپای عێراق هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان له پارێزگاكه پووچه‌ڵكردۆته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا: بنكه‌یه‌كی سوپای عێراق له شاره‌دێی كه‌نعان له سنووری پارێزگای دیاله هێرشێكی تیرۆریستی چه‌كدارانی داعشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
ڕاشیانگه‌یاند: سه‌ربازانی سوپای عێراق به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشیان داوه‌ته‌وه و ناچاریان كردوون شوێنه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار جێبێڵن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.