Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 04:05

سەرۆکی حکوومەت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌ پێگه‌یشت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت و لە پەیوەندییەکەدا وەزیری دەرەوە هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هەولێری سەرکۆنە کرد.  

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هێرشە تیرۆریستییەکەی هەولێری سەرکۆنە کرد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەم هێرشە تیرۆریستییە پێشێلکاریيەکی زەقی سەروەری عێراقە.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەنگۆ و بانگەشە ناڕاستانە كردەوە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاو دەکرێنەوە و ماوە ماوە دەکرێنە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کرد  بۆ سەرکۆنەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکە و داواشی کرد ئەمەریکا پشتیوانی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.