یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ پاساوێك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره تیرۆریستییه بۆ سه‌ر وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: هیچ پاساوێك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره تیرۆریستییه بۆ سه‌ر وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیشی كرده‌وه كه له پشتیوانیكردنی گه‌لی عێراق و حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.
دووپاتیشی كرده‌وه كه وه‌ك هه‌میشه هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانیان بۆ سه‌روه‌ری خاكی عێراق و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌وی ڕابردوو به چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر زۆرێك له خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتییان كه‌وت و بووه هۆی دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر لای هاووڵاتییانی شاره‌كه.
هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ش سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی هێرشكه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.