لە ئۆکراینا رۆژنامەوانێکی ئەمریکی بەھۆی ھێرشەکانی رووسیا کوژرا.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی، روونکردنەوەیەکی لە بارەی ھەواڵی کوژرانی پەیامنێری تۆڕەکۆمەلایەتییەکانی لە ئۆکراینا بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا، لە بارەی کوژرانی رۆژنامەوانی ئەمریکی بەناوی برێنت ریناود ئاماژە بە "ھەستکردن بە خەمێکی قووڵ " کراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە ریناود لە ساڵی 2015دا بۆ نیویۆرک تایمز کاری کردووە بەڵام ئەم جارە بۆ نیویۆرک تایمز لە ئۆکراینا لە ئەرکدا نەبووە.
لە روونکردنەوەکەدا، سەبارەت بە ریناود ھاتووە: برێنت فۆتۆگرافەر و بەرھەمھێنەرێکی فلیمی بەھرەداربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.