Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 11:40

د. شاخەوان عەبدوڵڵا: پەرلەمان ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری دەکات

کوردستان TV
100%


 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار خۆیان کاندید کردووە گەیشتووەتە 45 کەس و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان لەلایەن پەرلەمانەوە ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری دەکرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕێکارەکانی دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق بە گوێرەی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2012 لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بەڕێوە دەچن و دوای کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن، سیڤیی ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە، وەرگیراون و ژمارەی ئەو کەسانەی کاندیدن زیاد بووە و گەیشتووەتە 45 کەس.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: سیڤیی کاندیدانی سەرۆککۆمار پێشکەشی لایەنە پەیوەندارەکان کراوە و دوای دەرچوونی سیڤییەکان ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار ئاشکرا دەکرێن.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پەرلەمانی عێراق دوای ئاشکراکردنی ناوەکان ڕۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیار دەکات و تێیدا پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆککۆمار بەپێی یاسا و دەستوور بەڕێوە دەچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.