Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 12:44

ئۆکراینا: ئەمڕۆ لەگەڵ رووسیادا دانوستان دەکرێت

کوردستان TV
100%


بڕیارە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 14 ى 3 ى 2022، کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا ئەنجام بدرێت.

جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، میخایل پۆدۆلیاک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمڕۆ کۆبوونەوە دەکرێت بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا.

پۆدۆلیاک لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستانەکان بە بەردەوامەی بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوامن، گرووپەکانی کار بەردەوام لە هەوڵدان و هەندێ بابەت پێویستی بە سەرنجدان و وردیە.

گوتیشی: لە 14ی ئاداردا دانوستان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەنجامە سەرەتاییەکان.

گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ، ئاماژەی بەوە کردبوو خولی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست ئەنجام دەدرێن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.