له گه‌ری بیست و هه‌شتی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئۆساسۆنا تۆماركرد.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه كورانی چاڤی باشتر ده‌ركه‌وتن تا له‌خوله‌كی چوارده بارسه لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، ڤیران تۆرس سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه و له‌خوله‌كی بیست‌و یه‌ك ڤیران تۆریس دووه‌م گۆڵی خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد، بارسێلۆنا كۆنترۆلی یاریگای كردبوو.
شه‌ش خولهك دواتر ئۆبامیانگ گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی به‌ده‌ستهێنا، گێمی یه‌كه‌م بارسێلۆنا به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م ئۆساسۆنا خۆراگربوو له‌به‌رده‌م قوتابیه‌كانی چاڤی، دوجار له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج ریكی بۆیج گۆلی چواره‌می تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واو بوو، به‌مه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه بووه په‌نجاو یه‌ك خاڵ و له‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.