له‌گه‌ری بیست و نۆی خولی ئیتالیا، یانه‌ی ناپۆلی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنا تۆماركرد.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه و دوای تێپه‌ربوونی چوارده خولهك، ناپۆلی له‌رێی یاریزان ڤیكتۆر ئۆسمین گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد.
گێمی یه‌كه‌م ناپۆلی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك ڤیكتۆر یاسمین گۆلی دووه‌می بۆ ناپۆلی به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میواندار شه‌ش خولهك دوای ئه‌م گۆله له‌رێی یاریزان ماركۆ داڤید گۆلێكی تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه.
له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه ماركۆی خاوه‌ن تاكه گۆلی یانه‌ی میواندار به‌هۆی وه‌رگرتنی دووه‌م كارتی زه‌رد له‌یاریه‌كه به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ناپۆلی ته‌واو بوو، به‌مه‌ش ناپۆلی به‌كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست خال له‌خانه‌ی دووه‌می خولی ئیتالیا دێت.
له‌خولی ئیتاڵیادا ناپۆلی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هیلاس ڤیرۆنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.