له‌گه‌ری بیست و نۆی خولی ئیتالیا، یانه‌ی ئینته‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌سته‌م توانی له‌گه‌ل یانه‌ی تۆرینۆ به‌رامبه‌ر بێت.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی دوانزه تۆرینۆ له‌رێی یاریزان جلیسۆن بریمه‌ر گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد.
گێمی یه‌كه‌م تۆرینۆ به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی ئینته‌ر ته‌واوی هه‌وله‌كانیان خسته كه‌ر له‌پێناو گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه، دواجار له‌خوله‌كی كۆتایی ئه‌لێكس سانچێز گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه بووه په‌نجاو نۆ خاڵ و له‌خانه‌ی سێیه‌م دێت له‌دوای میلانی پێشه‌نگ و ناپۆلی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م، به‌لام ئینته‌ر یاریه‌كی كه‌متر ئه‌نجام داوه.
ئینته‌رمیلان و تۆرینۆ یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.