لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای بەغدا، تیرۆریستێک و 20 کەسی تۆمەتبار دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە ھێزە ئەمنییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی باکوور، رۆژھەڵات و رۆژئاوای پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، تیرۆریستێک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو لەگەڵ 20 تۆمەتباری دیکە، دەستگیرکراون.
شانەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەر لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەتدا، گیراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە، دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.