رووسیا، بەهۆی ئەو سزا نێودەوڵەتییانەی بەسەریدا سەپێندراوە، ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات قەرزە دەرەکییەکانی بە رۆبڵ بداتەوە.
وەزارەتی دارایی رووسیا لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە بارەی دانەوەی قەرزە دەرەکییەکانەوە هەندێک یاسای کاتییان داناوە.
بەم پێیەش، فەرمانی پێویست دەدرێتە ئەو بانکانەی بە دراوی بیانی قەرزەکان دەدەنەوە، هەروەها بەهۆی سزاکانەوە دانەوەی ئەم قەرزانە پەیوەست دەبێت بە سنووردارکردنەکانی تایبەت بە هەژمارە بانکییەکانی حکوومەت و بانکی ناوەندی رووسیا.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئەگەر بانکە بیانییەکان بە دراوی بیانی پارە نەدەن ئەوا وەزارەتی دارایی رووسیا بە رۆبڵ، قەرزە دەرەکییەکانی دەداتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.