دوای تۆماركردنی سێ گۆڵ له‌سه‌ر گۆلی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، له‌قۆناغی شانزه‌ی ركابه‌رییه‌كان، كه‌ریم بنزیمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی شاهانه كۆی گۆڵه‌كانی گه‌یانده سێسه‌د و نۆ گۆڵ له‌ماوه‌ی سێنزه وه‌رزی رابردووی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه، به‌مه‌ش بنزیما بووه باشترین سێیه‌م گۆڵكار له‌مێژووی یانه‌ی ریال و مه‌درید دوای هه‌ریه‌ك له كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و راول گۆنزالیس.
رۆناڵدۆ له‌خانه‌ی یه‌كه‌م دێت به‌تۆماركردنی چوارسه‌دو په‌نجا گۆل ، دوابه‌دوای ئه‌میش راوڵ دێت به‌تۆماركردنی سێسه‌د و بیست گۆڵ، كه‌ریم بنزیماش به‌تۆماركردنی سێسه‌د و نۆ گۆڵ له‌خانه‌ی سێیه‌م دێت.
لای خۆیه‌وه بنزیما له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌یه‌كه‌م رۆژی هاتم بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه هه‌ستم به‌بروا به‌خۆبوون كرد، چونكه ناوبراو هه‌میشه هانی ده‌دام و به ئه‌فسانه ناوی ده‌بردم، ئه‌وه‌ش بۆ من وه‌ك خه‌ونێكه، سه‌باره‌ت به‌ژماره‌كانی له‌وه‌ه‌رزی ئه‌مساڵ، بنزیما روونیكرده‌وه هه‌ندێ ژماره بۆ من نوێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه توانیومه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م ژماره‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه تۆماربكه‌م، هه‌روه‌ها بنزیما جه‌ختیكرده‌وه ته‌واو هه‌وڵه‌كانی رۆیشتنه له‌سه‌ر رێچكه‌یه‌كی ته‌ندروست.
كه‌ریم بنزیما بووه باشترین سێیه‌م گۆڵكار له‌مێژووی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.