Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 23:00

ئیتاڵیا بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات

کوردستان TV
100%

کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەولێر لە دیدارێکدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ئاستى وەزارەتى دەرەوە و باڵیۆزخانە و کونسڵخانە بەتووندى ئیدانەى ئەو هێرشە دەکەن و پاڵپشتى خۆیان بۆ هەرێمى کوردستان دووپات دەکەنەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانى پارێزگا پێشوازی لە مێکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵى ئیتاڵیا لە هەولێر کرد.

ڕاشیگەیاند: لە دیدارەکەدا وێڕاى ئەوەى جه‌خت له‌ پته‌وكردنى پەیوەندییەکان و هه‌ماهه‌نگى و كاركردنى هه‌ردوولا کرایەوە، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی پتەوی دوولایەنەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتى ئیتاڵیا کردەوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە لەلایەن خۆیەوە کونسوڵى ئیتاڵیا لە هەولێر بەتووندی سەرکۆنەی ئەو پەلامارەی کرد کە کرایە سەر هەولێری پایتەخت و خەڵکی سڤیلی شارەکە و رایگەیاند: لەسەرئاستى وەزارەتى دەرەوە و باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە بەتووندى سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین و پاڵپشتى خۆمان بۆ هەرێمى کوردستان دووپات دەکەینەوە، ئێمە هاوپەیمان بووین لەشەڕى تیرۆریستانى داعش و ئیستاش بەردەوامین لە هاریکارى پێشمەرگە و دەخوازین بەردەوام بین.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە پارێزگاری هەولێر لە دیدارەکەدا دووپاتی کردەوە، ئارامی و سەقامگیری و ئاسایشى هەولێری پایتەخت بەمجۆرە کارە ترسنۆکانە تێکناچێت، هەولێر وەک قەڵاکەی هەمیشە بەسەربەرزی دەمێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.