نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ولێر به‌غدایه و به‌غداش هه‌ولێر.
نووسینگه‌كه بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌م مسته‌فا كازمی به یاوه‌ری وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ گه‌یشته شاری هه‌ولێر و چاوی به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وت، دواتریش شوێنی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌دا كازمی چاوی به سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا باسیان له بارودۆخی گشتی وڵات و هه‌روه‌ها ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه كرد كه به‌ره‌به‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌م كرابووه سه‌ر شاری هه‌ولێر.
له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا هه‌روه‌ها جه‌خت له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌لاماره‌كه كرایه‌وه كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردبووه ئامانج و هه‌روه‌ها پێشێلی یاسا و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كراوه، ئاماژه به‌وه‌شدرا كه بڕیاردراوه به دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك له ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌منی بۆ پێشكه‌شكردنی ڕاپۆڕتێك و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و ڕاستییه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها شوێنی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه چاوی به‌و هاووڵاتییانه كه‌وت كه له شوێنی ڕووداوه‌كه بوون و زیانیان به‌ركه‌وتبوو، هه‌روه‌ها گوێی له قسه و وته‌كانیان گرت.
مسته‌فا كازمی جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ولێر به‌غدایه و به‌غداش هه‌ولێر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند كه پێویسته ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت و ئه‌م په‌یامه‌شیان به ڕێگه‌ی دبلۆماسی گه‌یاندووه، دواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌داكانی وڵات یه‌ك ڕیز و یه‌ك هه‌ڵوێست بن.
هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24ی به‌سه‌ركرایه‌وه كه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا زیانی زۆری به‌ركه‌وتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.