Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 23:00

نێچیرڤان بارزانی: هاتنی کازمی نیشاندانی پشتیوانییەکی بەهێزە بۆ کوردستان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێکی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر بڵاوکردەوە و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، هاتنی کازمی نیشاندانی پشتیوانییەکی بەهێزە بۆ کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "خۆشحاڵم هاوڕێم مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری سەردانیان کردین لە هەولێر کە سەردانەکە دوای هێرش و پەلامارە ترسنۆکانەکەی سەر پایتەختەکەمان دێت."

هەروەها نووسیویەتی "سەردانەکە نیشاندانی پشتیوانییەکی بەهێزە بۆ هەرێمی کوردستان، ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ کازمی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان کار دەکەین بۆ ڕێگەگرتن لە پێشێلکردنی زیاتری سەروەری عێراق."  

بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە بە 12 مووشەک هێرشکرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران بەفەرمی بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ. 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەر ئەمڕۆ دووشەممە بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و جەختی کردەوە کە هاتنی ئەو بۆ هەولێر پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە کە  بەغدا هەموو کات  پشتیوانی هەولێرە، هەروەک چۆن هەولێر پشتیوانی بەغدایە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.