سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و هەردوولا جەختیان کردەوە کە ده‌ستدرێژييه‌كەی سەر هەولێر ئاسايش و ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى عێراق ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێشوازى له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدرال و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وێڕاى دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، باسيان له هێرشى مووشه‌كيى به‌ره‌به‌يانيى دوێنێ 13ى ئازار بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد كه دواتر سوپاى پاسدارانى ئێران به‌رپرسياریيه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانى ڕاگه‌ياند.
ڕاشیگەیاند: هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه هێرشه‌كه پێشهاتێكى جددى و پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌ريى عێراقه و ده‌ستدرێژييه‌كه ئاسايش و ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى عێراق ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدرال دووپاتى كردوه كه ئه‌وان به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له هێرشه‌كه ده‌ڕوانن و گوتى: ئه‌مڕۆ هاتووين تا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵتان بين و وه‌ك پشتگيرييه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان لێره‌ين. هه‌روه‌ها هيواى خواست كه هه‌ر كێشه‌يه‌ك هه‌بێت، به لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕوونیشی کردەوە کە ده‌رباره‌ى پاساوى بۆردومانه‌كه‌ش گوايه بنكه‌يه‌كى ئسرائيلى كراوه‌ته ئامانج، نێچيرڤان بارزانى ڕه‌تيكرده‌وه كه هيچ بنكه‌يه‌كى ئسرائيلى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و ئه‌و ده‌نگۆيه‌ى به پاساوێكى بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌م دا.
هەروەها ئەوەش هاتووە کە نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد و سه‌ردانه‌كه‌ى به پشتگيرى و هاوسۆزى بۆ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه فاكته‌رى سه‌قامگيرى بووه و ده‌بێت، بايه‌خيش به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌دات.
لە ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوەش دراوە کە هه‌ردوولا جه‌ختيان له كارى پێكه‌وه‌يى و له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌ى ليژنه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕاى گشتى و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان ئاشكرا بكرێت و لێى ئاگادار بكرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.